لە ستراسبوورگ چالاکی دانیشتنی چوارهەفتەییی لە دژی گۆشەگیری دەستیپێکرد

بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ-ی کوردستان لە شاری ستراسبوورگ چالاکییەکی دانیشتن بۆ ماوەی ٤هەفتە دەستیپێکرد.

چالاکی دانیشتن لە لایەن تەڤگەری ژنی کوردی ئەورووپا( تاژێ-ئە) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک-ی ئەورووپا( کەجەدەکە٠ ئە) بەڕێوە دەچێت، بە ' لە دژی قڕکرد و داگیرکاری هەر دەر ئاڤاشین، مەتینا و زاپە. کات کاتی ئازادیە' ئەمڕۆ بە ڕاگەیەنراوێک چالاکییەکە دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا بڕیارەکەی ئەمریکا  لەسەر کادێرەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان جەمیل بایک، دووران کاڵکان و مووراد قەرەیلان ئیدانەکرا.

چالاکییەکە لە مەیدانی ' ئێشکگری ئازادی کە لە حوزەیرانی ٢٠١٢  بەڕێوە دەچێت و بە خوێندنەوەی راگەیەنراو و خولەکێک رێزگرتن  بۆ شەهیدانی رێگەی ئازادی دەستیپێکرد.

لە مەیدانی چالاکییەکەدا وێنەی گەریلای شەهید  و پانکاردی بە نووسینی ' منداڵانی ئێمە'  و پۆستری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوو. دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر وێنە دانرابوو.

بێریڤان ئاڤجە لەسەر ناوی تەژەکەی ئورووپا  قسەیکرد و وتی:  دەوڵەتی تورک تێکۆشانی ژنی ئازاد بۆ خۆی وەک مەترسی دەبینێت. ژنانی کورد لە دژی داعش و داعشییەکان تێکۆشانی مێژووییان ئەنجامداوە. تێکۆشان لەدژی داگیرکەری قڕکردنی ژنان دەکەن. ژنی کوردی ئازاد پارادیگمای ئازادی پارێزی ژن، یەکسانی رەگەزی رێبەر ئاپۆ وەک بنگەی تێکۆشانی خۆی دەبینێت بۆ خۆی.

هەروەها مەریەم تەکێنەر یەکێکی تر لە چالاکانی تەژەکە وتی: تێکۆشانی ئازادی پارادیگما کە لە لایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشخراوە بۆ هەموو ژنانی جیهان و گەلان بووەتە سەرچاوە. هێزە ئیمپریالیست و کاپیتالیستەکان ئەم پارادیگمایە بۆخۆیان وەک مەترسی دەبینن، هەر بۆیە چاویان لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر تەڤگەری ئازادی کوردستان گرتووە. ئەم تێکۆشانە مرۆڤاییەی تەڤگەری ئازادی کورد دەبێتە بنگەی سەرکەوتن.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال : گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی هێشتا بەردەوامە. باشە کە هێزە نیونەتەوەییەکان  قڕکردنی ئەرمەنییەکانی بەفەرمی ناسی، بەڵام بێدەنگی ئەوان لەهەمبەر قڕکردنی گەلی کورد قەبووڵ ناکرێت. دەبێت ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆیان بەجێگە بهێنن.

زوزان دێرک نوێنەری پەیەدە: سەرەرای هەموو هەوڵەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە گەل ئەوەش هاوکاری پەدەکە بۆ داگیرکەرانی کوردستان و هاوکاری قڕکردنی کوردان دەوام دەکات. گەلی کورد هیچکات لەم تاوانە خۆش نابن. تێکۆشانی گەنجانی کورد هەموو پیلانەکانی قڕکردن پووچەڵ بکاتەوە.

توونجای یەڵماز لەسەر ناوی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان:  کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد بەردەوام دەکات. بێدەنگی نێونەتەوەیی نێونەتەوەیی بۆ بەرژەوەنی ئەوانە  لەگەل تورکیا. ئێمە لە چوارچێوەی پارادیگمای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانی خۆمان مەزن بکەین. داوا لە هەموو شۆرشگێڕ و لایەنە چەپەکان و هاوکارەکان دەکەین کە بەشداری تێکۆشانی دژبە فاشیزم بن.

لە سەر ناوی هەدەپە، هەبەدەهە هەریەک لە فەیسەل ساریەڵدز و حەسەن چیا قسەیانکرد .

چالاکی بە درووشمی ' ژن، ژیان، ئازاد'  و ' بژی پشتیوانی شۆرشگیڕی' کۆتایی هات.

چالاکییەکە ٤ هەفتە بەردەوام بێت.

ک-ش