لە سویسرا ٢ چالاکی بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزای لەسێدارەدانی داغ و ئەر بەڕێوەچوو

لە شارەکانی بێرن و جنێڤی سویسرا چالاکی بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزای لەسێدارەدانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر بەڕێوەچوو، کە ئەو سزایە لەلایەن بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

لە شارەکانی بێرن و جنێڤی سویسرا چالاکی بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزای لەسێدارەدانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر بەڕێوەچوو، کە ئەو سزایە لەلایەن بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

بێرن

دەستپێشخەریی پشتیوانی لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر لە گۆڕەپانی هیڤیتیا پلاتزی شاری بێرنی پایتەختی سویسرا بە بەشداریی بنەماڵە و لایەنە دیموکراتیکەکان چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "لەسێدارەدان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە" لەگەڵ وێنەکانی داغ و ئەر بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و دوای ئەوەش مەسعود ئالاگەش وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "ئەو دوو بنەماڵەیە، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، رەنج، ماندبوون، عارەقڕشتن و خوێنیان لە تێکۆشانی باشوور و هەر چوارپارچەی کوردستاندا هەیە".

ئالاگەش باسی ئەوەیکرد، دەبێت لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی باشوور ئەوە لە بەرچاو بگرێت و بە خێرایی بڕیاری لەسێدارەدانەکەی سەریان هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ناوی دەستپێشخەریی پشتیوانی لە ئەر و داغ-یش فرات ئانلی وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، دەبێت لە سیاسەتی شەڕ دوور بکەنەوە. دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانەوە  بڕیارێک بۆ بابەتی هەڵوەشاندنەوەى سزای لەسێدارەدان دەربکرێت.

جنێڤ

لە بەردەم بارەگای کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا چالاکییەک بە بەشداریی بنەماڵەى ئەر و داغ و بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ئازادیخوازان بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزای لەسێدارەدانی سەر مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر بەڕێوەچوو.

لەو چالاکییەدا نەجمەدین ئەر بە ناوی بنەماڵەکانەوە و ساڵح ساگلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى کورد وتە پێشکەشکران. لە وتەکانیاندا رایگەیاند، لەسێدارەدان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و دەبێت بەڕێوەبەریی هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانەکەى هەڵبوەشێنێتەوە.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، راگەیاندراوێک بە زمانی فەرەنسی خوێندرایەوە و کۆتایی بە چالاکییەکە هێندرا.

ژ.ت