لە سویسرا و قوبرس و سوید ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا

لە شاری بێرنی سویسرا و لە شاری لیماسۆڵی قوبرس، لە شارەکانی گاڤلە و سۆدێرهامی سوید، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.

بێرن

لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە بێرن بەڕێوەچوو. لە یادەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە هەڵواسران.

دیلان زازا چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، "پەکەکە بە پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بەهێز کردووە و بووەتە بزووتنەوەى گەلان. ئێمە هێڵی بەرخودانی شەهیدانمان درێژە پێدەدەین، خاوەنداری لە فەلسەفەی رێبەرایەتیمان دەکەین و تێکۆشانەکەمان بە سەرفیرازی دەگەیەنین".

هاوکات لە شارەکانی گاڤلە و سۆدێرهامی سوید بە بۆنەى ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە کەژاوەی ئۆتۆمبێل بۆ پیرۆزکردنی یادی دامەزراندنی پەکەکە رێکخرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان بە کەژاوەی ئۆمبێلی رازێنراو بە هێما و ئاڵاکانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردەوە، بەو شارانەدا سوڕانەوە.

لیماسۆڵ

لە شاری لیماسۆڵی وڵاتی قوبرسیش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.

یادەکە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد لە ناوەندی رۆشنبیریی کورد لە زیۆفیلۆسی بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، پەکەکە بە رێبەرایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی تاریکی وەستاوەتەوە و بە ورەی ئازادیی شۆڕشگێڕیی کوردەوە بووەتە ئومێد و هیوا بۆ گەلان".

ژ.ت