لە سویسرا ئاهەنگەکانی نەورۆز بەردەوامن
لە سویسرا ئاهەنگەکەدا نەورۆز بێوەستان بەردەوامن. لە شاری زوریخ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە – سە) ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا.
لە سویسرا ئاهەنگەکەدا نەورۆز بێوەستان بەردەوامن. لە شاری زوریخ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە – سە) ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا.
ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵی کڵێسەی (سی تی جاکۆب ریفۆرمیرت) سازکرا. یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە، سەلما سورەر هاوسەرۆکی جەدەکە – سە، بەڕێوەبەرانی پارتی سۆسیالیست (سەپە)، پارتی کرێکارانی سویسرا ( پەدئا)، پارتی لیبڕالی سەوز (لەدەپە)، مادیکۆ ئینتەرناسیۆنال و پردی برایەتی نێوان ئامەد – زوریخ و جیهاد عومەر نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان کرد.
یۆڵدا مایەر سەرەتا قسەی کرد و باسی مێژووی نەورۆزی کرد. دواتر سەلما سورەر جەژنی نەورۆزی لە بەشداربووان پیرۆز کرد و وتی، " ئێمە لە سەردەمێکی مێژوویدا نەورۆز پیرۆز دەکەین. سەرەتا کاوەی هاوچەرخ مەزلۆم دۆغا، رەخشان زەکیە، هەموو شەهیدانی نەورۆز بەڕێزەوە بەبیردەهێنمەوە. نەورۆز رۆژی بەرخۆدانە. ئێمەش ئەم بەرخۆدانە گەورەتر دەکەین."
جیهاد عومەر راشیگەیاند کە نەورۆز لە هەموو رۆژئاوا بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە پێشوازی لێکرا و باسی ئەوەی کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری شۆڕشی رۆژئاوا پێویستە ئیدی ئازاد بکرێت.
یوکسەل کۆچیش نەورۆزی لە بەشداربووان پیرۆز کرد و بەبیری هێنایەوە کە ئاگری نەورۆز کە بە پیشەنگایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان بەر لە ٥٠ ساڵ کرایەوە، ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیۆنان کرس و نەورۆز لە گەلان پیرۆز کرد.
ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف.ق