لە سویسرا یەکەم ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستیپێکرد
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە دەرەوەی تورکیا بەردەوامە. لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە سویسرا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی پێکرد.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە دەرەوەی تورکیا بەردەوامە. لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە سویسرا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی پێکرد.
لە شارەکانی جنێڤ، زوریخ و بێرن –ی سویسرا ٢٤ بنکەی دەنگدان دانراوە و ٦ هەزار و ٢٣٢ دەنگدەر لەو بنکانەدا دەنگ دەدەن. یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە ئەوروپا سەردانی بنکەکانی دەنگدانی سویسرای کرد و بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕایگەیاند، دەنگدان لە دەرەوەی وڵات زۆر گرنگە و داوای لە هەمووان کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.
یوکسەل کۆچ داوای لە دەنگدەرانی سویسرا و دەنگدەران لە سەرانسەری ئەوروپا کرد دەنگ بدەن و وتی، "لە ئێستاوە بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە، کە دەنگدەران بگوێزینەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان تاوەکو دەنگەکانیان بەکاربهێنین و ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆ ئێمە. ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە، ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری و جینۆسایدی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگ بە کەمال قلیچدارئۆغڵو دەدەین و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیش دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدەین.
دەنگدان لە دەرەوەی وڵات کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دەنگدان لە تورکیا دەبێت و گرنگییەکی ستراتیژی هەیە. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا، ئێمە بە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ دەنگ پاڵێوراوێکمان سەردەکەوت، یان بەهۆی ئەو ژمارە دەنگەوە دەنگی پێویستی بە دەستنەدەهێنا. بۆ نمونە پاڵێوراوەکان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا لە جۆلەمێرگ، لە بازنەی سێی ئەنقەرە و لە ئێلح بەهۆی ژمارەیەکی کەم لە دەنگی دەنگدەران لە ئەوروپاوە سەرکەوتنیان بە دەستنەهێنا. هەروەها ئێمە لە مووش و کۆجالی بەهۆی کەمیی دەنگ لە دەرەوەی وڵات نەمانتوانی پاڵێوراوەکانمان سەربخەین، بۆیە نابێت کەس بڵێت، بە دەنگی من چی ڕوودەدات. دەنگێکیش ستراتیژییە، دەنگێک بەسە بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بۆ گۆڕانکاری دەنگ بدات."
فاتمە شک: ئەگەر بمانەوێت کوردەکان بە بەهێزی لە پەرلەماندا بن، دەبێت ئێمە دەنگ بدەین
فاتمە شک هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی ناوچەی سوری ئامەد لە شاری جنێڤ چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکات و وتی، ئەم بەیانییە دەنگدان لە جنێڤ دەستی پێکردووە و وتیشی، "لێرە دەنگدان بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. پێویستە هیچ کەسێک خۆی بۆ ڕۆژی کۆتایی دوانەخات و گرنگە هەر ئێستا دەنگی خۆی بەکاربهێنێت. ئەگەر ئێمە دەمانەوێت ژمارەی نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان زیاد بکەین و بە بەهێزی بەشداری لە پەرلەماندا بکەین، دەبێت دەنگ بە پارتی چەپی سەوزی بدەین."
ژ.ت