لە ڤیەننا گەنجان چالاکیان ئەنجامدا

چالاکوانانی تێکۆ – ژن شەوی رابردوو کۆبونەوە و لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری لە کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە شەو کۆبونەوە و لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' لە دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجان بڵاوکراوەیان خستە قوتوی پۆستەی هەرێمەکە کە ژمارەیەکی زۆری دەزگا فاشیستەکان لەوێن.

گەنجان راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و هێرشی قڕکردنیان لە کوردستان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە پێویستە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.

گەنجان ئاماژەیان بەوەدا کە تێکۆشانیان لە دژی داگیرکەری و گۆشەگیری بەردەوام دەبێت و داوای بەشداریکردنیان لە چالاکی ٢ی تشرینی یەکەم کرد کە بریارە لە شاری ستراسبۆرگ لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا بەڕێوە بچێت.

ف.ق