بە دیمەن

لە وان داگیرکاری و کودەتایی قەیوم شەرمەزار کرا: بێدەنگ نابین

لە شاری وان هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کودەتای قەیوم شەرمەزار کران. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا: "گەلی کورد لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بێدەنگ نابێت."

لە دژی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، لە گۆڕەپانی شاری وان ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری بڵاوکرایەوە.

هاوسەرۆکانی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان و نەسلیهان شەدال و گەلێک کەسی دیکە بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە چالاکییەکەدا دروشمی "گەلی کورد ڕۆژئاوا بە جێناهێڵێت، خاوەندارێتی لێ دەکات"و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی وان زولکوف ئۆچار لە ڕاگەیاندراوەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی مکسێ کرد و گوتی: "ناسلیهان شەدال و عەبدوڵا زێدان ئیرادەی گەلی وانن و کەس ئەوەندە بەهێز نییە ئەم ڕاستییە بگۆڕێت. بە زوڵم ناتوانن وامان لێبکەن پاشگەز بینەوە. بڕیارەکەی دادگای باڵا بە پێی فەرمانی سیاسی دراوە. پەیوەندی بە یاسا و دیموکراسیەوە نییە. کاتێک باس لە کورد دەکرێت، زوڵم و دوژمنایەتی خۆیان نیشان دەدەن. کەس ناتوانێت فشار بخاتە سەر گەلی کورد. بەسەدان ساڵە کورد لە بەرانبەربەر ئەم سیاسەتە گڵاوەی ئێوە بەرخۆدان دەکات."

لە بەردەوامی قسەکاندا تیشک خرایە سەر هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وترا: "ڕۆژئاوا وانە، ئێلحە، ئامەدە، مکسە، خەلفەتییە. ئەو سنوورە دەستکردانەی بەسەد ساڵ لەمەوبەر کێشراون، ناتوانن لە خوشک و براکانمان جیامان بکەنەوە. ئەم چەتانە باش دەناسین کە ئەمڕۆ هێرش دەکەن. ئەم چەتانەی تەحریر ئەل شام و سوپای نیشتیمانی سووریا بوون بە یەک و تاوان ئەنجام دەدەن. بە دڵنیاییەوە خەڵکی ئامەد و وان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی ڕۆژئاوا بێدەنگ نابن. گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان تێدەکۆشی بۆ یەکسانی و ئازادی. هەمیشە لە دژی عەقڵییەتی داگیرکەر لە بەرخۆداندایە."

لە درێژەی قسەکانییدا ئۆچار وتی: "ئارمانج لەوەی کە بەڕێز  عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدانێکی مەزن لە ئیمرالی بەڕێوە دەبات، ئەوەیە کە ناچاریان بکات دانوستان بکەن. هەموو گەلی کورد و دۆستەکانی لەم مەسەلە تێدەگەن. وەک چۆن لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا بەرخۆدانێکی مەزن لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، وەک چۆن گەلی کورد بەسەدان ساڵە بەرەنگاری عەقڵییەتی داگیرکەر بووەتەوە، ئەمڕۆش دەست لە بەرخۆدانی ڕەوای خۆی هەڵناگرێت."