لە ئامەد هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما، لەلایەن داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد.
ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما، لەلایەن داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد.
ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما لە قامیشلۆ، پاش بەئامانجگرتنیان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ڕاگەیاندراوەکە لە گۆڕەپانی شێخ سەعید خوێنرایەوە. هەریەک لە پارتی چەپی سەوز، هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا، هاوسەرۆکی هەدەکە، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتار محەمەد کاماچ و سینان جیفتوریک بەشداربوون.
پۆلیس گۆڕەپانەکەی گەمارۆدا، پێش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە و نەیانهێشت بخوێنرێتەوە. هاوسەرۆکانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد ڕایانگەیاند، هۆکاری ڕێگرییەکە ڕوون نەبۆتەوە، ئەم ڕێکارەیان ڕەتکردەوە. پاش گەمارۆدانی خەڵک، سێ پەرلەمانتاری ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
سینان جیفتورک کۆمەڵکوژییەکەی سەر ڕۆژئاوای شەرمەزارکرد و گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور، هێرشەکان و داگیرکاری و کۆمەڵکوژی، هاوکارنابن لە چارەسەری کێشەی کورد، چارەسەر بە هێرش نابێت، بە داگیرکاری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی نابێ. گەلەکەمان و بنەماڵەکانیان سەلامەت بێ".
هەروەها سینان کارە کوێرانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەدی شەرمەزارکرد و گوتی: "ئەم کارە نایاساییە" هەروەها گوتی: "کۆمەڵکوژییەکەی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین".
پاش کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە، گەمارۆکە هەڵگیرا.