لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەردەوامە

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئەدەنە، چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئەدەنە، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانی دەستگیر کراون، گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئەدەنە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی ١٠ کەس دەستگیرکرابوون، کە ٤ کەسیان منداڵ بوون و دوای وەرگرتنی وتە لێیان لە داواکاری گشتی، ئازادکران. بەڵام تا ئێستاش ٦ کەسیان ڕاگیراون.

ژ.ن