لە ئەڵمانیا دەست بە کەمپەینی هاوکاری بۆ رۆژئاوا و مەخموورکرا

ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە شتوتگارت و بیلیفیلد، کەمپینی هاوکاری بە ناونیشانی "خاوەنداری لە رۆژئاوا و مەخموور بکە" راگەیاند.

لە شارەکانی شتوتگارت و بیلیفیلدی ئەڵمانیا ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد، بە ناونیشانی "خاوەنداری لە رۆژئاوا و مەخموور بکە" کەمپینی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان و مەخموور راگەیاند. هاوکاریەکە ٢٩ی تشرینی دووەم بۆ مەخموور و رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت.

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارت چالاکوانانی ژن بە دەستپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە و کەمپینی "خاوەنداری لە رۆژئاوا و مەخموور بکە"یان راگەیاند. تەکۆ – ژن و چالاکوانانی ژنی ئەڵمانیا، لە هەموو جێگایەک بۆ هاوکاریکردن هاوکاریان کۆکردەوە.

بیلیفیلد

ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە شاری بیلیفیلدیش هاوکاری بۆ رۆژئاوا و مەخموور کۆکردەوە. کوردستانیان و دۆستەکانیان کەمپیەنەکەیان بەڕێوەبرد و خۆیان گەیاندە زۆر ناوەند و کەس.

هاوکاریەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کۆکرایەوە و بریارە هاوکاریەکە ٢٩ی تشرینی دووەم بۆ رۆژئاوا و مەخموور رەوانە بکرێت.

ف.ق