لە ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵی کورد بەڕێوەدەچێت

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵی کورد بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵی کورد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەستیپێکردووە. شۆڕشگێڕان، فیمینیستەکان و ژینگەپارێزان لە هەر چوار لای جیهانەوە لە کۆڵن کۆبوونەتەوە و بەشداری ٣هەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردستان بوون.

کۆنفرانسەکە دوێنێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێرکرد.

دوای دەستپێکردن بە باسەکانی کۆنفرانسەکە، لەسەر رێکخستنبوون، پلان و پرۆگرام بۆ داهاتوو، کە دەبێت چی بکرێت، گفتوگۆیان لەسەر کرا. باسیش لە زۆر بابەتی رۆشنبیری و تۆڕ و رایەڵەى هەرێمی و یەکگرتن و پێکەوە بەستنەوە کرا.

لە دانیشتنی رۆژی یەکەمدا شیکاری بۆ بەرخودانی کوردستان و دروشمی پاراستن و خاوەنداریکردن لە بەرخودانی کوردستان بابەتی سەرەکی بوون.

لە کۆنفرانسەکەدا ١٨٠ نوێنەر ئامادە بوون و سیاسەتمەداری کورد نیلوفەر کۆچ، رۆژنامەوان فەردا چەتین، ئەندامی ئەنجوومەنی ئیسن لە دی لینکە جوان ئاکبولوت، دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان (Însiyatîfa Defend Kurdistan)، کەمپەینی راپەڕە بۆ رۆژئاوا (Riseup4Rojava)، کەمپەینی ژنان رۆژئاوا دەپارێزن (Women Défend Rojava)، سەرلەنوێ رۆژئاوا سەوز دەکەینەوە (Make Rojava Green Again)، بزووتنەوەکانی فیمینیست و ئیکۆلۆژیک (ژینگەپارێز)، دەزگاکانی راگەیاندنی چەپەکان، رێکخراوەکانی وەک کوردستان ریپۆرت (Kurdistan Report) و ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی تیایدا بەشداربوون.

لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا بابەتەکانی "بە بنەما گرتنی رۆح و ئیرادەی پشتوانی  خەباتی هەرەوەزی و بە کۆمەڵ و رەهەندەکانی بەرخودان، ئێمە دەتوانین چی بۆ کوردستان بکەین؟ لێکدانەوەى دۆخی سیاسی و رێکخستنبوون لە کوردستان، پێشکەوتنی سیاسی لە ئاستی جیهاندا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەڵمانیا، کەمپەینەکان، چالاکییەکان و پشتیوانییەکان" خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر کرا.

لە بەشی ئەمڕۆی کۆنفرانسەکەدا بە ناونیشانی "ئێمە چۆن دەتوانین دەستپێشخەریی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دامەزرێنین و پارادیگمای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دابمەزرێنین" بابەت دەخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئامانجی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، لێکدانەوە، ئەوەى کە تا ئێستا ئەنجامدراوە، پێشانگای فیلمەکان، کۆمونەکان چۆن دادەمەزرێن، رێکخستنکردنی بنەڕەتی، ژینگە، مێژووی بەرخودان، تاوانەکانی دژ بە ژنان، دژە فاشیزم و پلانسازیی هاوبەش دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

ژ.ت