لە ئەڵمانیا لەدژی قەدەغەکردنی پەکەکە چالاکی ئەنجامدران
لە ئەڵمانیا ٢٧ ساڵە پەکەکە قەدەغەکراوە. قەدەغەی سەر پەکەکە لە شارەکانی بەرلین، فرانکفورد و کۆڵن شەرمەزارکرا.
لە ئەڵمانیا ٢٧ ساڵە پەکەکە قەدەغەکراوە. قەدەغەی سەر پەکەکە لە شارەکانی بەرلین، فرانکفورد و کۆڵن شەرمەزارکرا.
لە ئەڵمانیا قەدەغەی سەر پەکەکە کە ٢٧ ساڵە بەردەوامە، بە چالاکیەکان شەرمەزارکرا.
کۆڵن
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا.
بەسەدان کەس بەشداریان لە چالاکیەکان کرد و هەڵوێستی فاشیستانەی ئەڵمانیایان شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا ناڕەزایی بەرانبەر سیاسەتەکانی ئەڵمانیا کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات پیشاندرا.
چالاکوانان ئاڵایەکی ٣٠ مەتری پەکەکیان بەرز کردەوە و دروشمی 'پەکەکە گەلە و گەلیش لێرەیە' یان بەرز کردەوە.
بەرلین
لە بەرلینی ئەڵمانیاش قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا
چالاکی لە ویتنبێرگپلازا ئەنجامدرا. لەسەر ناوی کۆلەکتیفی ومەن دەفەند رۆژئاوا، گیسەلا راین قسەی کرد و وتی، "بەهۆی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا لەبەرانبەر کوردان نادادپەروەری ئەنجام دەدرێت. پەکەکە لە رۆژئاوا و شەنگال لەدژی داعش تێکۆشانی کرد. حکومەتی ئەڵمانیا بە قەدەغەی سەر پەکەکە تێکۆشانی دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ژنان ئاستەنگ دەکات."
فرانکفورت
لە شاری فرانکفورتیش قەدەغەی سەر پەکەکە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە خوێندرانەوە و لەدژی قەدەغەکان دروشم وترانەوە.
نوێنەرانی بزوتنەوە چەپەکانی ئەڵمانیا و تورکیاش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و لەدژی قەدەغە و ئاستەنگیەکان بانگەوازی بۆ تێکۆشانکرا.
ف.ق