لە ئەڵمانیا و سوید رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا
لە شارەکانی فرایبورگ، ئەسەن و بۆنی ئەڵمانیا و لە شارەکانی ئۆریبرۆ و کارلستادی سوید رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا.
لە شارەکانی فرایبورگ، ئەسەن و بۆنی ئەڵمانیا و لە شارەکانی ئۆریبرۆ و کارلستادی سوید رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا.
فرایبورگ: لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا ٧٢هەمین رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی نودا پیرۆز کرا. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، رۆژ رۆژی تێکشکاندنی گۆشەگیرییە و وتیان، "بۆ ئازادیی رێبەرەکەمان دەبێت هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی چالاکی".
ئەسەن: ئەنجوومەنی بێریڤان شەنگال و ئەنستیتۆی کورد لە شاری ئەسەن لە ئەڵمانیا سەردانی کامپی پەنابەرانیان لە ڤوپیرتاڵ کرد. دوای وتەکانی ئایسەل دۆغان سیاسەتمەداری کورد، قسە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کرا، کە لە کامپەکەدان. بە ناوی ئەنیستیتۆی کورد کتێبێکی کوردی لەسەر ژیانی شەهید بەنەفش ئاگال (بێریڤان) بەسەر ژناندا دابەش کرا.
بۆن: بە بۆنەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەشاری بۆنی ئەڵمانیا چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، "رۆژبوونی رێبەرایەتی رۆژبوونی ژیانی ئازادی گەلێکە". لە چالاکییەکەدا گۆرانی وترا و گۆڤەند و شایی گێڕدرا.
ئۆرەبیرۆ: رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئۆرەبیرۆی سوید پیرۆز کرا. کوردان لە چوارپارچەى کوردستان و سوریانەییەکان و سودییەکان بەشداری پیرۆزباییەکە بوون. لە پیرۆزباییەکەدا راگەیاندرا، عەبدوڵا ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوای بە مرۆڤایەتی دا و ئەوەشیان راگەیاند، "بووە هیوای سوریان، ئەرمەن، کورد، عەرەب و هەموو کولتور و پێکهاتەکان". پیرۆزباییەکە بە گێڕاندنی گۆڤەن و شایی کۆتایی پێهات.
کارلستاد: لە شاری کارلستادی سوید رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
ژ.ت