لە ئەنقەرە ١٩ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ١٩ کەسیان دەستگیرکرد.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، لەبەرەبەیانیدا پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ١٩ کەس لەوانە نوژین ئاڵتونکلیچ، یومید بۆزان، بوسەنور ئۆزتورک، عەبدولقادر بارکین، هێلین کایا، دیار خەتیب بیلەن، لوقمان سەفکان ئۆزگان و محەمەد ئۆکای دەستگیرکراون.

زانرا کە پۆلیسەکان هەندێک لە دەستبەسەرکراوانیان ئەشکەنجەکردووە.

هـ . ب