لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لەمێرسین چەندین کەس دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە مێرسین چەندین کەس دەستگیرکران.
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە مێرسین چەندین کەس دەستگیرکران.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییان لە گەڕەکەکانی دەمیرتاش و تۆرۆسلار و یەنی پازار و گیونەش لە ناوچەی ئاکدەنیز.
لەو هەڵکوتانەدا چەندین کەس دەستگیرکران و ناوی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەدران ئەتیزە.
پۆلیس لە هەڵکوتانەکەیدا خواستی ڕەمەزان ئاسلان دەستگیر بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ماڵ نەبوو بۆیان دەستگیر نەکرا.
ئەتیز و دەستگیرکراوەکانی تر بران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین.
ژ. ت