لە ئێران ئاگر کەوتە ناوەندێکی پاک بوونەوە لە ماددە ھۆشبەرەکان: لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باکوری ئێران ئاگر کەوتە ناوەندێکی پاک بوونەوە لە ماددە ھۆشبەرەکان. بەلایەنی کەمەوە ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە باکوری ئێران ئاگر کەوتە ناوەندێکی پاک بوونەوە لە ماددە ھۆشبەرەکان. بەلایەنی کەمەوە ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میزان ئۆنلاین، سەرۆکی دادوەری پارێزگای گیلان، ئیسماعیل سادقی ڕایگەیاند کە ئاگر کەوتە ناوەندێکی پاکبوونەوەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەرەکان لە شارۆچکەی لەنگرودی ئەم پارێزگایە. لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە ١٢ کەس بریندار بوون و گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە وتەی ئیسماعیل سادقی، بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.