لە ئێشکگری دادپەروەری بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئامەد
ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بەردەوامە، دایکان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئامەد.
ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بەردەوامە، دایکان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئامەد.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە شارەکانی وان و ئامەد و ئێلح بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی وان، عەینە ئاتابای گوتی: "دەمانەوێت گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت، نازانین ڕەوشی بەڕێز ئۆجالان چۆنە، دەمانەوێت بزانین. ئازادی و دادپەروەریمان دەوێت. پێویستە چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە".
لە چالاکییەکەی ئامەد خاتون ئاسڵان گوتی: "با گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت. ئەگەر گۆشەگیری سەر وی هەڵبگیرێت، گۆشەگیری لەسەر کەس نامێنێت، بەبۆنەی نەورۆزەوە بانگەواز دەکەم کەس لە ماڵی خۆی نەمێنێتەوە. ئەم نەورۆزە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. پێویستە ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئاشتی و ئازادی".
لە نەورۆزی ئێلح هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی مەڕمەڕە، محەمەد شافی گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، نەوەک هەر بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ تەواوی جیهان میراتێکی مەزنی جێهێشتووە".