لە ئەسکیشەهیر ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئەسکیشەهیر ٥ کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەى بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیرکران.
لە ئەسکیشەهیر ٥ کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەى بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیرکران.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەسکیشەهیر هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ.
لە هەڵکوتاندا بە پاساوی ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتیان بڵاوکردووەتەوە ٥ کەسیان بە ناوەکانی، عەلائەدین ئاردا، سینان نیرۆڤ، بەکر گیوڤەن، مەجید کەلەش و مەرد بولوت-یان دەستگیرکرد.
دەوترێت سبەی ئەو ٥ کەسە دەستگیرکراوە دەبرێنە بەردەم داواکاری گشتی.
ژ.ت