لە ئەسکیشەهیر نەورۆز بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرا

لە ئەسکیشەهیر لە ئاهەنگی نەورۆزدا درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" بەرزکرایەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درووشم بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتار و کاندیدانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و چەندین هاوڵاتی بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

لە ئاهەنگەکەدا چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، سەڤیلای چەلەنک پەیامی نەورۆزی گوڵتان کشاناکی بۆ بەشداربووان خوێندەوە.

سەڤیلای چەلەنک گوتی: "ئێمە بە شکۆ و ناسنامە و هەڵوێستی خۆمانەوە، لەپێناو نەریتی خۆمان تێدەکۆشین. ئەمڕۆ جەژنی نەورۆز کە لە تورکیا و کوردستان و سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکرێت، ئەم ڕاستییە دووپات دەکاتەوە".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.