لە ئەستەنبوڵ هێرشکرایە سەر گۆڕستانی جووەکان: ٣٦ کێلی گۆڕی جووەکان شکێنران

لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەک کەسی نەناسراو هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی جووەکان و کێلی گۆڕی جووەکانیان شکاند.

لە گۆڕستانی هاسکۆی ناوچەی بەیئۆغلوی ئەستەنبوڵ کێلی ٣٦ گۆڕ شکێنران. بەپێی زانیاریەکان بە شەو هێرشەکە ئەنجامدراوە.

ڕێکخراوەکانی جووەکان داوا دەکەن، هێرشبەران بە زوترین کات دەستگیر و دادگایی بکرێن.

ف.ق