لە ئەسینا بەمەبەستی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە فیلم نمایش کرا
لە ئەسینا بە مەبەستی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە فیلمی کۆبانێ نمایش کرا.
لە ئەسینا بە مەبەستی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە فیلمی کۆبانێ نمایش کرا.
کەمپینی هاوکاری کە لەلایەن ناوەندی کولتوری کورد لەپێناو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە دەستیپێکرابوو، بەردەوامە لە کارەکانی.
گەلی کورد بروشورەکانی مانگی سوری کوردستانی لە شوێنە جیاجیاکانی شارەکە بڵاوکردەوە، بە چالاکی هەمەچەشن کەمپینەکە بەردەوامە.
لەو چوارچێوەدا بە بەشداری چەندین رێکخراو فیلمی کۆبانێ نمایش کرا.
ژمارەیەکی زۆر ئامادەی نمایشی فیلمەکەبوون.
لە وتارەکانی بەر لە نمایشی فیلمەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە هاوکارییەکانی رێکخراوەکانی دەوڵەتی تورک ناگات بە دەستی لێقەوماوانی بومەلەرزە و داواکرا کە پشتیوانی لە کەمپینە جێگرەوەکان بە تایبەتی کەمپینی مانگی سوری کوردستان بکرێت.
هەروەها لە وتارەکاندا سەرنج بۆ سەر بەرخودانی کۆبانێ و گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشرا.
هـ . ب