لە ئەسینا چالاکی چادرهەڵدان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژە بەڕێوەدەچێت
لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان چالاکییەکی چادرهەڵدانی ٥ ڕۆژە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک و کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەستیپێکرد.
لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان چالاکییەکی چادرهەڵدانی ٥ ڕۆژە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک و کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەستیپێکرد.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، چالاکییەکی چادرهەڵدانی ٥ ڕۆژە بۆ ئیدانەکردن و ریسواکردنی هێرشی چەکی کیمیایی و سیاسەتە پیسەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.
لە یەکەم ڕۆژی چالاکیی چادرەکەدا، کە لە گۆڕەپانی ئەکادیمیا بە پێشەنگایەتیی ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە ئەسینا و تەجەشە بەڕێوەچوو، ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوون و پۆستەر و لافیتەش بۆ ئیدانەکردن و ریسواکردنی هێرشی کیمیایی بەرزکرابوونەوە.
هەروەها بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە و بڵاوکراوەش بە زمانی ئینگلیزی و یۆنانی بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکیەیکەدا بڵاوکرایەوە، کە تیایدا باسی لە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک و بەرخودانی گەریلاکانی دەکرد.
داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) کرا، کە نەبنە هاوبەش لە تاوانەکان دا و پشتیوانیی دەوڵەتی تورک نەکەن.
چالاکی چادرهەڵدانەکە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ژ.ت