لە ئەسینا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە

بە بۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونییەوە، ٢ ڕۆژە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوەندە گەشتیارییەکانی ئەسینا بەسەر یۆنانییەکاندا دابەش دەکرێت.

بە بۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٢ ڕۆژە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوەندە گەشتیارییەکانی ئەسینا بەسەر یۆنانییەکاندا دابەش دەکرێت. لەو ستاندەی کتێبەکان تێیدا بڵاوکرانەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی و سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

ئەندامانی ناوەندی چاندەکان کە بەشداری چالاکییەکە بوون ڕایانگەیاند درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن و گوتیان: "فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنین بە گەل و سیاسەتی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین".