نوێنەرانی ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیک کورد لە ئەسینای پایتەختی یۆنان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە باشوری کوردستان و گۆشەگیریی چڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داواکارییەکان و نیگەرانییەکانی گەلی کورد، لە پەرلەمانی یۆنان لەگەڵ پەرلەمانتارانی مێرا٢٥ی ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڵگەنامە و بەڵگەکانی کەنەکە، ئای پی پی ئێن دەبلیو (IPPNW) و دۆسیەی ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە ئەسینا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی پێشکەش بە پەرلەمانتاران کرا. لە چاوپێکەوتنەکە و لە دۆسیەکاندا باس لەوە کراوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە بێدەنگیی یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەى چەکی کیمیایی ئۆ پی سی دەبیلو (OPCW) ببێتە هۆی ئەوە دەوڵەتی تورک تاوانی زیاتری دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام بدات. داوا لە یۆنان کرا، کە لەم بابەتەدا بەرپرسیارێتیی خۆی هەستێت و چاودێریی پرۆسەکە بکات.
پەرلەمانتارانی یۆنانیش لە کۆبوونەوەکەدا ڕایانگەیاند، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئاستی نێونەتەوەیدا تاوانە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن و دەیخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
پەرلەمانتاراەکانی مێرا٢٥ لە پەرلەمانی یونان تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد و وتیان: "گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە" و داوایان لە سی پی تی کرد بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەستێت.
ژ.ت