لە ئەسینا و شتۆتگارت ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ ی ئاب ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاندی کوردی دیموکراتیکی ئەسینا و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ سازکرا. بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاشان، ئەرکان ئەرکەنجئ باسی گرنگی و واتای ئەم ڕۆژەی کرد.
پاش تەماشاکردنی سینڤیزیۆنێک، جەماوەری هەڵپەڕکێیان سازدا.
ئاهەنگەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند و بە گوتنەوەی درووشم کۆتایی هات.
شتوتگارت
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا دوێنێ شەو، گەنجان کۆبوونەوە و هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا. گەنجەکان وێنەی مەعسوم کۆرکماز (عەگید)یان بە پردەکەوە هەڵواسی و بە یاری ئاگرین یادەکەیان پیرۆز کرد.