لە ئەوروپا چالاکی: بکوژ دەوڵەتی تورک و پەدەکەن!

کوردان لە شارەکانی ئیتاڵیا، سویسرا و فەڕەنسا لەگەڵ دۆستەکانیان، هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد و پەیامی ' خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین'یاندا.

ناڕەزایی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لەدژی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. کوردستانیان لە گۆڕەپانی جەنیبێری شاری مارسیلیا بەرەو گۆڕەپانی ڤیس پۆرت ڕێپێوانیان ئەنجامدا. گەل وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی هەڵگرت و خیانەتی پەدەکەی شەرمەزار کرد. پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکرا.

زوریخ

ناوەندێکی دیکەی چالاکیەکان شاری زوریخی سویسرا بوو. لەسەر بانگەوازی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری زوریخ چالاکی ئەنجامدران. ناوەندەکانی کۆمەڵگەی کوردی سویسرا، تەڤگەری ژنانی کوردی سویسرا و دۆستەکانیان بەشداریان کرد.

کوردستانیان لە وێستگەی شەمەندەفەر کۆبونەوە و تاوەکو باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

'ئێمە لەگەڵ گەنجانی خۆمانداین'

سەلما سورەر هاوسەرۆکی جەدەکە – سە لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، " لە هەموو جێگەیەک لەگەڵ گەنجانی خۆمانداین. ئێمە لەگەڵ گەریلا لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەین."

کۆمەڵکوژی سەر کورد شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئۆپەرهاوس چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. چالاکوانان بە پێشکەشکردنی سکێچێک بە نیشانەکانی ناتۆ، کۆمەڵکوژی کوردیان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان تاوەکو بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد و لەوێ بۆ راگەیاندن قسەکرا.

کەمپەینی خاوەنداریکردن

لەسەر ناوی یەژەکە – سە ئوزەن ئایتاچ قسەی کرد و وتی، " ئێمەی ژن، گەنج خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین. لە ئێستا بەدواوە لە هەموو جێگەیەک دەست بە کەمپەینی خاوەنداریکردن لە گەریلا دەکەین. بانگەوازی لە هەموو گەلان دەکەین. لەدژی داگیرکەری خاوەنداری لە بەرخۆدان دەکەین و چاو و گوێمان لەبەرانبەر ئەم داگیرکەریە ناگرین."

لە راگەیەنراوەکەدا لەسەر ناوی گەنجان راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانکرا.

سەیدا تۆفور هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی زوریخ دواتر قسەی کرد.

میلانۆ

لە شاری میلانۆ ئیتاڵیاش لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا کورد و ئیتالی و دژە فاشیستەکان کۆبونەوە و دەوڵەتی تورک و پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک پەدەکەی بکوژە

لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەکرا: بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک، پەدەکەش بکوژە. دەوڵەتی تورک لەگەڵ هەموو تەکنەلۆژیایەک لەبەرانبەر گەریلا ناتوانێت خۆی بگرێت و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵوێستیان هەبێت."

ف.ق