لە ئیستەنبول ئۆپراسیۆن لە دژی ئەندامانی رێکخراوی پارتیزان ئەنجامدار

پۆلیسی تورک لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی رێکخراوی پارتیزان. بەلانیکەمەوە لەو هەڵکوتانەدا ٧ کەس دەستگیرکراون.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر ٨ ماڵ و بەلانیکەمەوە ٧ کەسیان دەستگیرکردووە.

هەڵکوتانی پۆلیس  لە دوای بەڕێوەچوونی چالاکی بۆ ساڵیادی کوژرانی ئیبراهیم کاپیاک کایا روویدا، کە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠دا لە زیندانی ئامە لە ژێر ئەشکەنجەى هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک دا شەهید کرابوو.

ژ.ت