لە ئیزمیر لە دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا
جەنگاوەرانی گەڤەر زەفەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئیزمیر لە بەرامبەر کودەتای قەیوم چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی گەڤەر زەفەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئیزمیر لە بەرامبەر کودەتای قەیوم چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی گەڤەر زەفەر (عەلی بۆر)ی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە ٦ی تشرینی دووەم لە ئیزمیر/چیغلی، لە شەقامی ئاتاتورک کەرتی پیشەسازی/ ١٠٢٦ ئاگریان لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی کیمیایی بەرداوە.
راگەیەندرا کە کارگەکە بە تەواوەتی سوتێندرا و ئاگر لە چەندین کۆگا و ئۆتۆمبێل لە حەوشەی کارگەکە بەربووە. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئەو جەنگاوەرانەی چالاکییەکەیان ئەنجامداوە بە شێوەیەکی سەلامەت گەڕاونەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.