لە ئیزمیر و مێرسین ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران

ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕو لە ئیزمیر و مێرسین چەندین کەس دەستگیر کران.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئیزمیر هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ و بە گوێرەی زانیارییەکانیش لەو هەڵکوتانانەدا، گۆکهان کزل، ڕەیحان چۆماک، میکائیل کاڵن، حەمدوڵا سەیهان، ئایشە ئۆزتورک، ساڤاش ئۆزەر، بەرفین ئۆزەر، فەلەمەز یڵدرم، عەزیز یڵدرم، ئیحسان بەکر، سیبەل ئایدەمیر و جاهید دۆغان دەستگیرکراون.

هەر بە گوێرەی ئەو زیانیارییانە لە بارەی دۆسیەکانیان بڕیاری بە نەهێنی هێشتنەوە درا و هیچ زانیارییەک بە پارێزەرانیان نەدراوە و ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیزمیر گواستراونەتەوە.

مێرسین

لە شاری مێرسین لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، ٧ کەس دەستگیرکران و دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری مێرسین گواستراونەتەوە.

هاوکات ناوی دوو کەس لەو دەستگیرکراوانە ئاشکرا کراوە، کە بریتین لە شاهین ئەرتەم (١٨ ساڵ) و دیلان ئومید.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕو لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی چەندین کەسیش لە شارەکانی جۆلەمێرگ و ئەدەنە دەستگیر کران.

ژ.ن