رێکخستنی گەنجانی سۆسیالیستی ئیزمیر، بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر هێرشی چەکی کیمیایی، یاسای سانسور، گرتن و کوشتاری بارتین لە ناوەندی کەلتوری تورکان سایلانی ئالسانجاک پێشانگایەکی وێنەیان کردەوە.
لە چالاکیەکەدا وێنەی ٩ رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە، وێنەی شەبنەم کۆروی فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، کرێکارانی کانی خەڵوزی بارتین و پانکارتی دژی چەکی کیمیایی و پانکارتی 'شەبنەم فینجانجی شکۆی ئێمەیە'، 'بەکارهێنانی چەکی کیامیای تاوانی مرۆڤایەتیە'، ' رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکان بە تەنیا نین' و ' مردنی کرێکارانی کانە خەڵوزەکە روداو نەبوو' بەرزکرانەوە. هەروەها بێوەستان دروشمی ' شکۆی مرۆڤایەتی ئەشکەنجە تێکدەشکێنێت' ، 'بژی بەرخۆدانی گەنجان' و ' بە بەرخۆدان سەردەکەوین'یان وتەوە.
ئەندامانی رێکخستنی گەنجان لەبارەی یاسای سانسور، گرتن و کۆمەڵکوژی بارتین قسەتان کرد و دواتر دەستیان بە رێپێوان کرد. پۆلیس رێگەی بە گەنجان نەدا و ناوچەکەی گەمارۆدا.
دواتر پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گەنجان و ٢٠ کەسی بە ئەشکەنجە دەستگیرکرد.
٢٠ کەسەکەی کە دەستگیرکران بۆ کۆنترۆلی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆلینەوەی تەپەجیک گواسترانەو ە دواتر بۆ وەرگرتنی وتەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس رەوانەکران.
ف.ق