لە زانکۆی بریتانگن کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی سازکرا

لە زانکۆی بریتانگن لە لۆریئەنت، خوێندکارانی کوردستان و دۆستەکانیان لەبارەی ژنۆلۆژی و مێژووی کوردستان کۆنفڕانسێکیان ساز کرد.

لە زانکۆی بریتانگنی شاری لۆریئەنتی فەڕەنسا، خوێندکارانی کورد و دۆستەکانیان لەبارەی ژنۆلۆژی و مێژووی کوردستان کۆنفڕانسێکیان ساز کرد. سارا مارچا لە ناوەندی ژنۆلۆژی بروکسەل وەک قسەکەر بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. دۆغان داغهان خوێندکاری زانکۆیکە وەک خویندکاری کوردستان لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە، باسی لە مێژووی کوردستان کرد.

لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا سارا مارچا قسەی کرد و لە بابەتی ژنانی کورد و ژنۆلۆژیدا، بە بەلگە فیلمێک، قسەی بۆ خوێندکارانی زانکۆ کرد. مارچا وتی، " ئێمە مێژووی ژنان هەڵدەسەنگێنین. لەکاتی تێپەڕبوون لە کۆمەڵگای سروشتی بەرەو کۆمەڵگەی دەوڵەت، پێویستە ئێمە تێکۆشانی ژنان باش بزانین. تێکۆشانی ٥ هەزار ساڵی ژن لە میزۆپۆتامیا دەستی پێکرد و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروست کرد. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە تێکۆشانی گەلی کورد لەدژی هێزە ئیمپریالیست و داگیرکەران، لە کوردستان هەموو جیهان بڵابووەتەوە. ژنان ئەمڕۆ دەتوانن خۆیان بهێننە زمان، کۆمینەکانیان هاوشێوەی رۆژئاوای کوردستان بنیات بنێن، ئەمەش نیشان دەدات کە تێکۆشانی ئازادی کورد، چی نرخێک بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت.

ئازادی ژن، پێوانەی بناغەیی پەکەکەیە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی وەهایە کە ئازادی کوردستان لە ئازادی ژندا دەبینێتەوە. بۆیەش پێویستە سەیر بکرێت کە ژنان ئەم بزوتنەوەیە بە چی ئایدۆلۆژی و پرۆسەی بەڕێوە دەبەن. بەم شێوەیە ئامانجی ژنانی پەکەکی تێبگەین. لەبەرئەوەی ساکینە، فیدان، لەیلا، ژنانی شۆڕشگێر بوون. پێشەنگ بوون، ویستیان سیستم بگۆڕن. بۆیەش کرانە ئامانج."

بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکە بە پرسیار و وڵامدانەوە بەردەوانە.

ف.ق