لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو چالاکوان دەستگیرکران
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دوو چالاکوان بە هۆی بەشداربوونیان لە پیرۆزکردنی نەورۆزدا دەستگیرکران، کە هاوژینی یەکترن.
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دوو چالاکوان بە هۆی بەشداربوونیان لە پیرۆزکردنی نەورۆزدا دەستگیرکران، کە هاوژینی یەکترن.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی كردەوە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی چالاکوانانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ژنێکی کورد و هاوژینەکەی، کە خەڵکی سنەن دەستگیر کران، دەشڵێن، ئەو دوو چالاکوانە بەهۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەستگیر کراون.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەروو؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنە چالاکوانێکی کورد بە ناوی شنۆ محەمەدی و هاوژینەکەی بە ناوی ئاریوان شاكری خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو هاوژینە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنین و بە بێ فەرمانی دادوەر و بە هۆکاری بەشداریکردنیان لە مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز دەستگیر کراون.