لە ژنێڤ شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە
لە ژنێڤ شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە، سڵاوکرا لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە مزگێنیان دا بەگەل.
لە ژنێڤ شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە، سڵاوکرا لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە مزگێنیان دا بەگەل.
چالاکی دانیشتن لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا، بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" هەموو چوارشەمەیەک بەردەوامە، قارەمانانی نەمری نەورۆز یادکرانەوە، سڵاوکرا لە مزگێنی پەکەکە کە ئەم بەیانییە درا بە گەلی کورد و دۆستەکانی.
مستەفا ئاڵتونباش لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە شەهیدانی مانگی ئاداری تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند گەلی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و ئەوروپا لە هەموو گۆڕەپانێک بەرخۆدانی مەزنی پیشانداوە.
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل قارەمانانی وەک مەزڵوم دۆغان و سەما یوجە و نیلگون یەڵدرم و زەکیە ئاڵکان و ڕەهشان دەمیرەلی بیرهێنایەوە کە بە جەستەی خۆیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
یوکسەل ڕایگەیاند پێشهات و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە جۆشێکی مەزنەوە لای گەلی کورد و دۆستەکانی پێشوازی کراوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە پێداگریەوە بەردەوامە، سڵاوی لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد و ڕایگەیاند تێکحشان مەزنتر دەکەن و سەردەکەون.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز کە کاتژمێر ١٨:٠٠ ئێوارە بەڕێوە دەچێت.