بە دیمەن

لە ژنێڤ و لۆزان چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ئەنجامدران

١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، لە ژنێڤ و لۆزان بە چالاکی پیرۆز کرا.

بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، لە شارەکانی ژنێڤ و لۆزانی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا.

یەکێتی ژنێڤ، کە یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) و مەجلیسی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە_سە) و مانگرتنی ژنانی سویسرا و پشتیوانی سور و چالاکوانانی سەرهەڵدان و پارتی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی دژە فاشیست و پارتی کرێکارانی ژنێڤ (PCR) لەخۆدەگرێت، لە گۆڕەپانی ناڤیگاسیۆن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کۆبانێ دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ (جەدەکە_ژنێڤ) ئیبراهیم یوکسەل لە چالاکییەکەدا قسەی کرد، پاشان ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە بە زمانی کوردی و فەرەنسی خوێنرایەوە.

سەرۆکی پارتی کرێکارانی ژنێڤ، تۆبیا شنێبلی ڕایگەیاند گەلانی سویسرا و ئەوروپا بێ مسۆگەرکردنی ئازادی گەلانی بندەست بەتایبەت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ناتوانن ئازاد بن، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلی فەڵەستین، سیاسەتی ئیمپریالیزمی ڕەخنە کرد، گوتی: "بژی تێکۆشانی گەلانی بندەست، بژی تێکۆشانی گەلی کورد".

لۆزان

لە شاری لۆزان لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، چالاکی خوێندنەوە ئەنجامدرا، چالاکییەکە لەلایەن جەدەکە_لۆزان ڕێکخرا، چەند بەشێک لە کتێبی نووسەر ڕێناس موسا بە ناونیشانی "کۆبانێ، خاڵی سفری مێژوو" خوێنرایەوە. دووپاتکرایەوە، شاری کۆبانێ بە تێکۆشان و بەرخۆدان بووە شارێکی نموونەیی جیهان.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی کۆبانێ تەماشاکرا و هەڵبەست خوێنرایەوە.

هەروەها تیشکخرایە سەر کاریگەری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ.