لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران

کوردستانیان لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.

لە شاری زوریخی سویسڕا، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.

لەو چالاکییەدا کە لەبەر باڵیۆزخانەی تورکیا ئەنجام درا، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و هاوکاری کلکایەتی پەدەکە لەگەڵ ئەوان شەرمەزار کرا.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردان لە سویسڕا (جەدەکە-سە) ئەسماعیل کارداش لە چالاکییەکەدا لێدوانی رۆژنامەنووسیدا و باسی لەوەکرد، کە کورد لە هەموو روویەکەوە خۆڕاگری دەکەن و داوای لە هەموو کەسێک کرد کە لە دژی داگیرکەری دەنگی خۆیان هەڵبڕن.

دوای راگەیەنراوە رۆژنامەنووسیەکە چالاکوانان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. لە چالاکییەکەدا بە کوردی، تورکی و ئەڵمانی دروشم وترانەوە و سڵاو لە بەرخودانی گەریلاکان کرایەوە.

هـ . ب