لە زوریخ بانگەواز بۆ پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بانگەوازی "لەپێناو پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا هەنگاو دەنێین"، بە پێشەنگایەتی هەبەدەهە لە زوریخ چالاکی سازکرا.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بانگەوزی "لەپێناو پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا هەنگاو دەنێین"، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە زوریخ چالاکی سازکرا.

جەماوەرەکە کە لە سەر بانگەوازی کۆنفیدراسیۆنی کۆجبەرانی بندەستی ئەوروپا (ئاڤەگ-کۆن) لە گۆڕەپانی ستۆففاچێر کۆبوونەوە، سەرەتا رێزیان لە شەهیدان شۆڕش گرت.

مەتین یەڵماز لەسەر ناوی ئاڤەگ-کۆ قسەی کرد، باسی لەوەکرد کە ئامانجی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا، لەناو بردنی ئەو شۆڕشەیە کە بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان هاتووەتە ئاراوە و هەربۆیەش پێشەنگەکانی شۆڕش تیرۆر دەکرێن.

یڵماز بۆ پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا لە فاشیزم و داگیرکەری داوای گوڕدان بە تێکۆشانی رێکخستنکراوی کرد.

سینان بەکر بە نوێنەرایەتی هەبەدەهە قسەی کرد و باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و وتی، "ئێمە هێزە شۆڕشگێڕەکان، وەک چۆن دوێنی شۆڕشی رۆژئاوامان پاراست، ئەمڕۆش لە دژی فاشیزم و هێرشی داگیرکەر بە هەمان بڕیارداییەوە شۆڕشی رۆژئاوا دەپارێزین".

نوێنەری پەیەدە محەمەد ئەمین عومەر کە دواتر قسەی کرد ئەوەی خستەڕوو کە بەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە گوێرەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ئەوان بەردەوام دەبن لە پارێزگاری کردن لە شۆڕش رۆژئاوا.

هـ . ب