لە زیندانی سەمسور زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن

فورات داری لە زیندانی جۆری S ی کاڤاک ڕادەگیرێت، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، پاسەوانەکان ئەشکەنجەیان دەدەن.

فورات داری لە زیندانی جۆری S ی کاڤاکی سەمسور ڕادەگیرێت، ئەمڕۆ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد.

داری ئاماژەی بەوە کردووە لەلایەن پاسەوانەکانەوە لێیان دراوە، هەروەها زیندانیانی نێو قاوشەکەی تەنیشتیشیان ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بوونەتەوە. 

بنەماڵەی داری پەیوەست بەم بابەتە سەردانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)یان کرد.