لە زیندانی سینجان بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە مانگرتن لە خواردن
زیندانیان لە زیندانی ژنانی سینجان بانگەوازیان لە رای گشتی کرد کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن بکەن.
زیندانیان لە زیندانی ژنانی سینجان بانگەوازیان لە رای گشتی کرد کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن بکەن.
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانەکان دەست بە چالاکی مانگرتنی دەوری و بێدەوری کراوە. چالاکیەکەی گروپی ٣٤مین ل ١٦٨مین رۆژدا بەردەوامە.
زیندانیان لە رێگەی خانەوادەکانیان بانگەوازیان بۆ خاوەنداریکردن لە چالاکیەکە کرد. رۆژدا یڵدز لە زیندانی سینجانی ژنان لە رێگەی خانەوادەکەوە داواتان کرد خاوەنداری لە مانگرتنەکە بکەن.
یڵدز رایگەیاند، "وەک ئەوەی ئێوە دەزانن لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان دەست بە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن کراوە. ئامانجی مانگرتنەکە ئازادی رێبەر ئاپۆیە. سیستمی داگیرکەر بە گۆشەگیری ئیمڕالی دەیەوێت هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە ئێمە دووربخاتەوە. بەڵام ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە دەستکەوتەکان دەکەین و چالاکیەکەمان بەردەوامی پێدەدەین. پێویستە ژنان و گەنجان خاوەنداری لە بەرخۆدانەکە بکەن."
ف.ق