لە زیوریخ بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە ڕێپێوان ئەنجامدرا
بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، بە پێشەنگایەتی یەژەکە-سە ڕێپێوان ئەنجامدرا.
بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، بە پێشەنگایەتی یەژەکە-سە ڕێپێوان ئەنجامدرا.
کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) لە زیوریخ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
پێش ڕێپێوانەکە لەسەر ناوی یەژەکە-سە ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە.
پاشان بە بەرزکردنەوەی درووشم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان دەستی پێ کرد و بڵاوکراوە دەربارەی چالاکییەکە بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرا.
پاشان بەشداربووان گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگەکە کە لەلایەن تەڤگەری چاند و هونەری کوردی سویسراوە ڕێکخرابوو، لەسەر ناوی کۆمیتەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیاسەتمەدار نەجدەت ئاتالای قسەی کرد، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک ڕۆژبوونی گەلی کورد ناساند، ڕایگەیاند سەرکەوتنی گەلی کورد لە جیهاندا نکۆڵی لێ ناکرێت، سەرکەوتنی گەلی کوردی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی تورکیا وەک نموونەی ئەم سەرکەوتنانەی کورد هێنایەوە.
هەروەها تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەریلا و زیندانیان و دایکان و دۆستانی کورد، گوتی: "ئەگەر دەست بدەینە دەستی یەک و بەرخۆدان بکەین، دەتوانین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".
پاشان هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) سەلما سورەر گوتی: "وەک گەلی کورد سەردەکەوین، ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ".
پاشان بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی دانیشتن لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ١٥-١٩ ی نیسان، بۆ خاوەنداریکردن لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم.