رێكخراوی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی Lawyers For Lawyers (پارێزه‌ران بۆ پارێزه‌ران) له‌پێناو رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی سی پی تی كرد و بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه پارێزه‌رانی ناتوانن بچنه دیداری راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو: "نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده ساڵێك زیاتره كه ناتوانێت زانیاری له باره‌ی موه‌كیله‌كه‌یه‌وه وه‌ربگرێت، پارێزه‌ران ناتوانن كاره‌كانیان بكه‌ن و رێگرییان لێده‌كرێت. رێگه نادرێت كه نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ به‌دواوه بچێته سه‌ردانی موه‌كیله‌كه‌یان رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر له ئیمراڵی واته خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش.
له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ دا له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالاندا ئه‌نجامدرابوو و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌وه پچڕێنرابوو.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئۆجالانه‌وه دوو بڕیاریدابوو. له بڕیاره‌كاندا راگه‌یه‌نرابوو ئۆجالان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی نه‌كراوه و ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دادگایی بكرێته‌وه. بڕیاری دووه‌میش له‌باره‌ی سزای زیندانی هه‌میشه‌یی له توركیا بوو. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیاریداوه كه مافی دادگایی دادپه‌روه‌رانه و مه‌رجه‌كانی را‌گرتن پێشێلكراون.
له ٥ی نیسانی ٢٠٢٢دا لۆیەرس فۆر لۆریەس (پارێزه‌ران بۆ پارێزه‌ران)یش له نێودا، چه‌ندین رێكخراوی پارێزه‌ران سه‌ردانی سی پی تییان كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له به‌رامبه‌ر پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده و موه‌كیله‌كانی له دژی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی رۆڵی پارێزه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
ده‌بێت ده‌رفه‌ت و كاتی ئه‌وه بڕه‌خسێنرێت كه پارێزه‌ران بچنه سه‌ردانی موه‌كیله‌كانیان له ئیمراڵی، ده‌بێت ده‌ستوه‌ردان له سه‌ر پارێزه‌ران رابگیرێت و كۆتایی پێبهێنرێت، ده‌بێت پارێزه‌ر ده‌ستی به دۆسیه و به‌ڵگه‌كان بگات و هاوكاری یاسایی كارگه‌ر مسۆگه‌ر بكرێت، ده‌بێت توركیا به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان جێبه‌جێ بكات و به پێی بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بجوڵێته‌وه".
هـ . ب