لەدژی هەوڵی داگیرکەری ئازەربایجان، بانگەوازی 'کشانەوە'

لەدژی داگیرکاری ئازەربایجان لە ئەرمینیا کە ئاگربەست پێشێل دەکات، فەرەنسا بانگەوازی 'کشانەوەی' کرد، ئەمریکاش رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

ئازەربایجان کە بە چەتە بەکرێگیراوەکانی تورک، قەرەباغی داگیرکرد، هەوڵیداوە ٣ کیلۆمەتر لە خاکی ئەرمەنستان داگیر بکات. نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیری ئەرمینیا رایگەیاند، ئازەربایجان نا نزیک دەریاچەی سەڤی ئەرمینیا، دەستی بە داگیرکەری خاک کردووە و ئەم دۆخەی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن گۆتوبێژ کرد.

کۆشکی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا 'ئێلیزێ' رایگەیاند، ئیمانوێڵ ماکرۆن ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە بە زوترین کات ئازەربایجان خاکی ئەرمینیا بەجێبهێڵێت."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "فەڕەنسا پشتگیری لە یەکێتی خاکی ئەرمینیا دەکات و قسە لەبارەی رووداوەکانی سنوری هەردوو وڵات کراوە.

لەبارەی داگیرکاریەکانی ئازەربایجان، ئەمریکا وتی، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سنوری دەکەن.

ف.ق