لەدژی کرێکارە وەرزیەکانی باکوری کوردستان هێرشی نەژادپەرستی ئەنجامدرا

لە کۆجائەلی کرێکارێکی وەرزی بە ناوی ئەسەد ئاتابەی خەریکی گیادوورین بوو، لەبەرئەوەی داوای پارەکەی کرد، رووبەرووی هێرش بووەوە.

ئاتابەی و خانەوادەکەی دوو مانگە لە ناوچەی جزیری شڕنەخی باکوری کوردستان بۆ کارکردن روویان لە شاری کۆجائەلی کردووە، دوو مانگ بوو ئەو ماڵباتە کوردە لە باخی کەسێکی تورکدا کاری دەکرد. بەهۆی ئەوەی خانەوادەی ئاتابەی کوردە لە شوێنێکی خراپ کاریان پێکردووە، بوویەش نارەزاییان دەربڕی. بۆیەش کاتێک لە کار دەگەڕێنەوە، خاوەن باخەکە لە شوێنێکی دوور دایاندەبەزێنێت و ئەوانیش چەند کاتژمێرێک بەپێی دەڕۆن بۆ ئەوەی بگەنە ماڵەکەیان.

هەڕەشەی سووتاندنی ماڵەکەیان کراوە

خاوەن باخەکە کە ٧٥٠ لیرەی خانەوادەی ئاتابەی نەداوە، بە تەلەفۆن تەلەفۆنی بوو کردووە کە پارەکەیان ناداتەوە. ئاتابەیش تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە و خاوەن باخەکەش هەڕەشەی کردووە. بۆیەش پێی وتووە، " ماڵەکەتان دەسووتێنم."

لێیدا و هەڵهات

خاوەن باخەکە دوای هەڕەشەکە رێگەی لە ئاتابەی گرتووە کە نەچێتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بەڵام لەسەر مافی خۆی سوور بووە. بۆیەش رێگەی لێگرتووە و بە دار لە ئاتابەی داوە. دواتر چوبوکی جاوش کە خاوەنی باخەکەیە، هەڵهاتووە و ئاتابەییش بۆ نەخۆشخانە رەوانەکراوە.

ئەمینە ئاتابەی هاوسەری ئاتابەی رایگەیاندبووە کە ویستیان هاوڕەکەی بکوژن. هەرچەندە چووبوک دەستگیرکراوە، بەڵام دوای کاتژمێرێک ئازادکراوە و وتی، تاوەکو مافیان بەدەست نەهێنن دەست لەم پرسە هەڵناگرن.

ف.ق