له به‌رلین كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی ده‌ستیپێكرد
له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی ده‌ستیپێكرد.
له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی ده‌ستیپێكرد.
له‌به‌رلین كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی ده‌ستیپێكرد. له كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی ده‌ستیپێكرد. وتاری سه‌ره‌تا له لایه‌ن رۆژنامه‌وان ئایكۆ باغدات پێشكه‌ش كرا، پرۆفیسۆر. د. نه‌شه ئۆزگانیش باسی له به‌رنامه‌ی كۆنفراسه‌كه كرد. له ئه‌نجامی كۆنفرانسه دوو رۆژیهكهدا گروپی كاركردن داده‌مه‌زرێن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا له رۆژی یه‌كه‌مدا دانیشتنێك به ناونیشانی ‘ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان‘،‘رێگه‌ی ده‌رچوون‘ و ‘بونیاتنانی داهاتوو‘ ساز ده‌كرێت. ئه‌كادیمیه‌كان له‌تیفه ئاكیوز، پرۆفیسۆر. د. باسكین ئۆران، پرۆفیسۆر. د. جهنگیو ئاكتار، تورگوت ئۆكه‌ر (سه‌رۆكی شانازی AABKÊ)، ئهرتوغڕوڵ كوركچو، بنیامین شه‌كه‌ر (هاوسه‌رۆكی ئۆهه‌ده)، كوبرا ده‌رین (گروپی كه‌مپینی په‌یماننامه‌ی ئیسته‌نبوڵ)یش له نێویاندا، زۆر كه‌سی وتاریان ده‌بێت.
له دانیشتنی دووه‌میشدا په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په سه‌زگین تانریكوڵو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په محه‌مه‌د روشتو تریاكی، ئیحسان عهلیئاچك (مسوڵمانانی دژه سه‌رمایه‌داری)، د. نازان ئوستونداغ (رۆژنامه‌وان)، ئایشه ئه‌رده‌م (هاوسه‌رۆكی پارتی چه‌پگری سه‌وزه‌كان) وتاریان ده‌بێت.
له سێهه‌م دانیشتنیشدا ره‌زا تورمه‌ن (مافناس، دیپلۆمات)، ئاسلین ئه‌ردۆغان (نوسه‌ر، رۆژنامه‌وان)، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په توڵای هاتیموگیولاری، خه‌تیب دیجله (سیاسه‌تمه‌دار)یش وتاریان ده‌بێت.
هـ . ب