له مانچسته‌ر پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی ئۆجالان هه‌ڵواسرا
له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا له بینایه‌كی ١٠ نهۆمی پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵواسرا.

له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كات كاتی ئازادییه‘ كه به‌مه‌به‌ستی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیپێكراوه، له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا له چوارڕێیان، بینا و وێستگه‌ی پاس پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد هه‌ڵواسراون.
له‌سه‌ر بینایه‌كی به‌رامبه‌ر به یاریگای مانچسته‌ر له‌سه‌ر بیلبۆردێك كه لانیكه‌م ١٠ مه‌تره، پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵواسراوه. ئه‌و ناوچه‌یه كه پۆسته‌ره‌كه‌ی تێدا هه‌ڵواسراوه، یه‌كێك له چوارڕێیانه هه‌ره گرنگه‌كانی مانچسته‌ره.
ئه‌و پۆسته‌ره بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه ئه‌م نوسینه نوسراوه "له زیندانێكی توركاندا ئایا تۆ ده‌توانی بۆ چه‌ند رۆژێك له ژێر گۆشه‌گیریدا خۆت بگریت. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٨٤٠٠ رۆژه له زیندانێكی دوورگهدای توركدا له ژووری تاكهكهسیدایه".
هـ . ب