له‌ ئوشاك كرێكارانی وه‌رزی تووشی رووداو بوون: گیانله‌ده‌ستدان و بریندار هه‌یه‌

له‌ ئولوبه‌ی ئوشاك پاسی كرێكارانی كشتوكاڵ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٤ كرێكاریش برینداربوون.

له‌ ئولوبای ئوشاك پاسێكی كرێكارانی كشتوكاڵ وه‌رگه‌را. له‌ رووداوه‌كه‌دا حه‌سیبه‌ بۆزكورت ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سیش كه‌ سیانیان برینیان سه‌خته‌ برینداربوون.

كرێكاره‌ برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و شۆفێره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.

هـ . ب