لۆمۆند: هەڵبژاردنێکی گرنگ بۆ تورکیا و ئەولاتریش

ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا بۆ تورکیا و ئەولاتریش لە تورکیا هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە.

ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا بۆ تورکیا و ئەولاتریش لە تورکیا هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە.

لە وتاری سەرنوسەری ڕۆژنامەی لۆمۆنددا هاتووە: "دوای بیست ساڵ لە دەسەڵاتی بەردەوام و نەگۆڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەشدا سێیەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ خۆی بە دەست بهێنێت، بەڵام شکستی ئەردۆغان بۆ ئەو گەلانەی  داوای ئازادی دەکەن دەبێتە دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ، دەبێتە نیشانەیەک بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا."

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، بۆ یەکەم جارە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا "کاندیدێکی خوازراو" نیە و وەک کاندیکی نەخوازار سەیری دەکرێت. بڵاویشی کردووەتەوە، دەسەڵاتی "ڕەئیس" بەشی هەموو شتێکی دەکرد، بەڵام ئیدی لە ئێستا بە دواوە وەک هچ شتێک وەک پێشتر نابێت.

ژ.ت