لێپرسینەوە لە سەندیکای ئەگتیم-سەن کرا

دادگای تورکیا کە لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارییدایە، ئەمجارە لە بەرانبەر ئەندامانی دەستەی ناوەندی ئەگتیم-سەن (Egîtîm-Sen) لێپرسینەوەی دەستپێکرد.

ڕاگەیاندرا ئەو لێپرسینەوەی لە لایەن داواکاری گشتی کۆمارییەوە دەستپێکراوە، ئەمجارە لێپرسینەوە بەرانبەر ئەندامانی سەندیکای کادرانی پەروەردە و زانستی (Egîtîm Sen) دەستپێکردووە.

لەم بارەیەوە سەندیکاکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە  و دەڵێت: "لە دژی کردەوە دەژە دیموکراتیک، فشار و نایاساییەکان کە ماوەیەکە بەردەوامە، لەگەڵ خوێندکارنداین."

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوەEgîtîm Sen بڕیاری داوە لە ٢٥ی ئادارەوە هەموو خزمەتێکی بە خوێندی باڵاوە ڕاگرێت.