عەلی ئاچک: بانگەوازییەکەی ئۆجالان بە مانای هەنگاوێکی ئایدۆلۆژییە

نووسەر ئیحسان عەلی ئاچک ڕایگەیاند کە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە مانای هەنگاوێکی ئایدۆلۆژییە.

دەنگدانەوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو بیروڕای گشتی تورکیا و جیهانیدا بەردەوامە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. لە کاتێکدا هەموو لایەنەکان باس لە بانگەوازییەکە و چی لە داهاتوودا ڕوودەدات دەکەن، هەروەها هەمووان بە پەرۆشن حکومەت و پەکەکە چۆن وڵامی بانگەوازییەکە دەدەنەوە.

هەرچەندە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوری بانگەوازی پەکەکە کۆدەبنەوە، بەڵام هەندێک شیکاری لەسەر ناوەڕۆکی دەقی بانگەوازییەکەش دەکرێت. نووسەر ئیحسان ئەلی ئاچیک لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و کاردانەوەکانی ڕای گشتی و تورکیا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاند.

ئەلی ئاچیک بە ئاماژەدان بەوەی کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە پاشەکشە نازانێت، وتی: "بانگەوازییەکەی ئۆجالان پەیوەندی بە پاشەکشەوە نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە نوێنەرایەتی هەڵمەتێکی ئایدیۆلۆژی دەکات. هەڵگریی کردەوەی فکریی، بەرخۆدان و شیکاری مێژوویی تێدایە کە ئەگەر لە زیندانیش نەبووایە هەر دەیکرد وەک چۆن لە ڕابردوودا هەوڵی بۆدابوو. لە دەوڵەت نەتەوەی جیاواز، خۆبەڕێوەبەری، مافی کولتووری تێدەپەڕێت و داوای گۆڕانکارییەکی تەواو دیموکراتیک دەکات. سیستەمێکی دەوێت کە لەسەر بنەمای ئیرادەی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک دامەزرابێت، نەک لەسەر بنەمای بیروباوەڕ، ڕەگەز، ئایین، یان کەسێک. ئەو پێی وایە کوردیش دەتوانێت لە ژینگەیەکی ئاوادا خۆی دەرببڕێت. ئەمە داواکاری دیموکراتیکی تەواو ڕادیکاڵە."

"پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پەیڕەو دەکات"

ئەلی ئاچیک ڕایگەیاند کە بە تایبەتی ئەوانەی کاردانەوەی ناسیۆنالیستییان هەبووە یەکەم کاردانەوەی خۆیان بە وتارێکی پڕ لە سۆز نیشانداوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێکی دەوێت تا ئەم لایەنانە خۆیان لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا بگونجێنن و بەم شێوەیە درێژە بە هەڵسەنگاندنەکانی دەدات: "ئەوانەی کاردانەوەی ناسیۆنالیستییان زاڵە، لە دۆخێکی ڕۆحیدان کە دەڵێن "ئەی چی بەسەر شەهیدەکانماندا دێت، ناتوانین خیانەتیان لێ بکەین". حکومەتی جێگیر تەنها بە فشاری دەرەکی دەتوانێت مامەڵە بکات. کاتێکی زۆری دەوێت تا لایەنە ناسیۆنالیستەکان خۆیان لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا بگونجێنن. لە بەرامبەر بارودۆخی نوێدا، هەموو کەسێک هەوڵدەدات ڕووداوەکان لە بەرژەوەندی خۆیدا ئاڕاستە بکات. ئۆجالان هەروەها پەیڕەوی لە پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکات؛ هەروەها بە پارادایمەکەی پێشەنگایەتی دەکات. بەدوای ڕێگاکانی سوود وەرگرتن لەم ڕەوتە دەگەڕێت."

"دیموکراسی ڕادیکاڵ کۆتایی بە هەژموونی تورک لە حکومەتدا دەهێنێت"

ئەلی ئاچیک بە تێگەیشتن لە ئەوەی کە ئەوانەی کەمترین ئامادەکارییان بۆ ئەم پرۆسەیە هەیە، ناسیۆنالیستە تورکەکانن، ڕایگەیاند کە ئەو دیموکراسییە ڕادیکاڵەی کە باسی لێوە دەکرێت گەورەترین گورز لەم بەشە دەدات و وتی: "لایەنە ناسیۆنالیستەکانی تورک کەمترین ئامادەکارییان بۆ ئەم پرۆسەیە هەیە. چونکە دیموکراسی ڕادیکاڵ کۆتایی بە هەژموونی تورک لە حکومەتدا دەهێنێت، بەڵام ڕێگە بە هەژموونی کوردیش نادات. دەشڵێت: باڵادەستی هیچ بەشێک لە دەرەوەی ئیرادەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە پێ نادات، هەمووان بە تەواوی یەکسان دەکات."