لەیلا گوڤەن: لەگەڵ هەموو پێشنیارێکی عەبدوڵا ئۆجالانداین بۆ چارەسەری

هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەن جەختی لەسەر خاوەنداریکردنی لە پرۆسەی چارەسەری کردەوە و وتی: "دەبێت بزانرێت گەلەکەمان و بەتایبەت ژنان خاوەنداری لە هەموو جۆرە پێشنیارێکی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەری دەکات."

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) کە لە گرتووخانەی سینجان ڕاگیراوە، لە دوای سەردانیکردنی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەیلا گوڤەن دەستنیشانیکردووە هەموو کاتێک ڕێبەر ئاپۆ موخاتەب و هەوڵدەری پرۆسەی ئاشتی بووە و دەڵێت: "هەمووکاتێک بەڕێز ئۆجالان دانوستانکاری گەلی کورد بووە، بۆیە دەبێت بزانرێت هەموو کاتێک هەر جۆرە پێشنیارێکی بەڕێز ئۆجالان لەپێناو چارەسەریدا لە لایەن گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانەوە خاوەنداری لێ دەکرێت."

گوڤەن ئاماژەی بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ کردووە لە ئافراندانی دەستکەوتەکان و دەڵێت: "کاتێک تەماشای فرە کولتووری و فرە ناسنامەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، دەبینین ڕوانگەکانی چارەسەری بەڕێز ئۆجالان بەشدارییەکی گەورە لە ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات."

لە بەردەوامییدا لەیلا گوڤەن جەختی کردووەتەوە لە بەشداری جدیانەی هەموو لایەک بۆ پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد و دەڵێت: "گەلەکەمان کە بە فکر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان ڕووناک بووەتەوە، هەموو تاکێکی خاوەنداری لەم پرۆسەیە دەکات، باوەڕی تەواوم بەمە هەیە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا لەیلا گوڤەن سڵاوی لە هەموو گەل کردووە و رایگەیاندووە: "بە هیوام لە ماوەیەکی نزیک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە قەڵای ئامەد دیلانی ئاشتی بگێڕین."