سەرۆک شارەوانی بێشکتاش دەستبەسەرکرا
ڕەزا ئاکپۆلاتی سەرۆک شارەوانی بێشکتاشی ئیستەنبوڵ کە سەر بە جەهەپەیە دەستبەسەرکرا.
ڕەزا ئاکپۆلاتی سەرۆک شارەوانی بێشکتاشی ئیستەنبوڵ کە سەر بە جەهەپەیە دەستبەسەرکرا.
دواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ بانگەشەی کرد ڕێکخستنی تاوانکاری بە سەرۆکایەتی عەزیز ئیحسان ئاکتاش بەرتیل دەدات بە شارەوانییەکان و تەندەر ڕێک دەخات. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ئاکپۆلات تۆمەتبار کرا بە "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری" و "خاوندارێتی نایاسایی". ئاکپۆلات لە بالکەسیر دەستبەسەرکرا.
ڕاگەیاندرا، دەربارەی ١٢ سەرۆک شارەوانی بڕیاری دەستبەسەکردن دراوە کە ئەحمەد ئۆزەری سەرۆک شارەوانی ئەسەنیورتیشی تێدایە.
ئۆزەل و ئیمامئۆغلۆ هەڵوێستییان نیشاندا
سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل وتی: "لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانماندا دەبین و ئەم یارییانە ئاشکرا دەکەین، لەگەڵ خەڵکەکەماندا تێدەکۆشین."
سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ وتی: "ئەوانەی دەیانەوێت بەم سیناریۆیانە گەل فریوبدەن با باش بزانن ناتوانن هیچ کەسێک بەم یارییانەتان لەخشتە ببەن. لەگەڵ شارەوانییەکانی خۆماندا دەبین."